ئەگەر باڵدار بم، یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو، ئەگەر قەڵەم،
یان کڵاوکوڕەی شێعریش بم،
بێکڵاوم.
گەر ئەسپ بم،
خاوەنی تاقه یەک چاوم
ئەگەر با بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەش بم،
لەناو زاری ئازادیمدا،
تفت تفت و هەر بێتامم.
من کوت و مت بەبێ کەرکووک،
مرۆڤێکی کەمەندامم.
"شێرکۆ بێکەس"
برچسبها: شێرکۆ بێکەس کەمەندامم
بەفری سەر "جودی" وا ئەڵێ:
ئەژدیها هات، ئەژدیها ڕۆیشت.
ژەنەڕاڵ هات، ژەنەڕاڵ ڕۆیشت.
بەڵام ئەوەی هەر مایەوه و
هەرگیز نەڕۆیشت و قەت ناڕوا،
داروبەردی کوردستانه.
شوورەی "دیاربەکر" ئەڵێ:
ناوی سوڵتان و والییەکان،
وەکوو ناوی هەندێ قارچکی ژەهراوی و
ناوی هەندێ گورگ و بەراز،
بیر چوونەوه و
له مێژوودا بوونه غوبار.
بەڵام ئەوەی بیر نەچۆوه و
هەر مانەوه و
بوون به نان و بوون به ئاو و
بوون به گوڵی ماڵەکانمان،
شەهیدانی کوردستانه.
به نێزەکانی "ئەنکەره" و
عەقڵی دوور له هەتاو بڵێن،
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی،
کۆتره کوژراوەکان زیاد کەن
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی،
ئەڵقەئەڵقەی زنجیر زیاد کەن.
ئەتوانن پەتی سێداره،
درێژدرێژ بکەنەوه.
ئەتوانن به گوللـه،
وەڵامی گوڵەکانمان بدەنەوه.
به زرێپۆش وەڵامی جادەکانمان بدەنەوه.
به ئاپاچی وەڵامی باخچەکانمان بدەنەوه.
به تاریکی وەڵامی ڕووناکیمان بدەنەوه.
ئەتوانن زیاتر له هەژاریمان نزیک بخنەوه.
ئەتوانن زیاتر له بەختیاریمان دوور بخەنەوه.
بەڵام ئەوەی هەرگیز هەرگیز،
بۆتان ناکرێ بیگرن یا بیکوژن،
یان لێمانی دوور خەنەوه،
یان لێمانی بستێننەوه،
خوشەویستیی کوردستانه
شێرکۆ بێکەس
برچسبها: شێرکۆ بێکەس
له سهر شهقامێکی گهوره " ئهو"
چاوهروانی نانێ بوو
خوا بینێرێ
خوا سهرمای نارد
رهشهبای نارد
گێژهڵووکه و تهپو تۆز و
دووکهڵی نارد
شارهوانی چهند چاوهشێ و
حوکمهتیش پۆلیسی نارد.
بهڵام ئهوهی ئێسته و ئهوسایش
که ههر نەهات
نانهکه بوو
شێرکۆ بێکەس
برچسبها: شێرکۆ بێکەسنان
خاکی ئێمە
لە هیچ خاکێ ناچی
خۆی یەک دڵەو
هەموو رۆژێ
بە چوار خاچا دا ئەکوترێ
دایكی ئێمە
لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لە یەک ساتا
سکی ئەو چوارجار ئەسوتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیە رۆژێ
لە ئاهەنگی ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ
شێرکۆ بێکەس
برچسبها: خاکی ئێمەشێرکۆ بێکەس
من نیشتمانێکم هەیه،
له هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ
له هیچ گریانێکی تر ناچێ
له هیچ سووتانێکی دی ناچێ
هەموو جارێ، ئە یهاڕن و
پووش و پەڵاش و پاشەڕۆی ئازارەکانی،
ئەدەن به دەم،
بای شمشێر و بای زرێپۆش و بای فڕۆکەوه و
کەچی لەوسەر،
ئەم نیشتمانه ئەفسانەیه دێتەوه و
کەچی لەوسەر ئەم کۆتەرەیه،
ئەبێتەوه به سنەوبەر و ئەڕوێتەوه و
کەچی دیسان،
ئێسک و پروسکی ناو سوتماک،
یەک ئەگرێتەوە و
کوتەکوتەی ئەم جەستەیەش،
هەڵئەستێتەوه سەر پێیان و
ڕوو ئەکاتەوه دنیا و ئەڵێ:
"منم کوردستان".
شێرکۆ بێکەس
برچسبها: شێرکۆ بێکەسشێعراشعارکردیکوردستانمنم کوردستانکردستان